سه‌ره‌تای مانگی داهاتو بودجه‌ی 2021ی عیراق ده‌نێردرێته‌ په‌رله‌مان

30/11/2020 عێراق

نه‌وا
پێده‌چێت له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا پشكی كورد له‌ بودجه‌كه‌دا دیار نییه‌.
شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، وابڕیاره‌ پێش رۆژی 10-12-2020 پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2021 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و تێبینی و پێشنیازه‌كان پێشكه‌ش بكرێن.
شێروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا پشكی كورد له‌ناو پڕۆژه‌كه‌ دیار نیه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ مادده‌ و داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتن و گفتوگۆكانی هه‌ردوو حكومه‌ت و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران داده‌نرێت.
پێشتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق رێنمایى ده‌ركردبوو بۆئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 بنێردرێته‌ ئه‌میندارێتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، تا وردبینی تێدا بكرێت و به‌زووترین كات بنێردرێته‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ په‌سندكردنی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group