باڵیۆزی بەریتانیا: باڵیۆزخانەكەمان لە عیراق داناخەین

01/12/2020 عێراق

نەوا
ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق رەتیدەكاتەوە باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا بكشێننەوە. پێشیوایە، حكومەتی مستەفا كازمی هێزی لە رادەبەدەری دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێناوە.
ستیڤن هیكی لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندانەوە نییە، پێشی وایە حكومەتی كازمی هێزی لە رادەبەدەری دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێناوە.
وتیشی "حكومەتی بەریتانیا هیچ پلانێكی نییە بۆئەوەی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا بكشێنێتەوە، پەیوەندی عیراقی-بەریتانییش مێژوییە و بەهێزە و پاشەكشەی نەكردوە".
هیكی ئەوەشی رونكردوەتەوە، هاریكارییەكی باڵا هەیە و حكومەتی بەریتانیا گرنگی بەوە دەدات هاریكاری پێشكەشی عیراق بكات، ئەگەر عیراق سەقامگیربێت ئەوا دەرفەتێكی گەورە هەیە بۆ پێشكەشكردنی هاریكاری گەورەتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group