عیراق.. گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

01/12/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 218 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 48 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/12/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوو هه‌زار و 218 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 554 هه‌زار و 767 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 48 تووشبووی دیكه‌ له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 12 هه‌زار و 306 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 896 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ تائێستا 484 هه‌زار و 570 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group