له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ بڕیاردرا

01/12/2020

نه‌وا
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبووەوە و بڕیاریدا، تاوەکو مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم بە داخراوی بمێنێتەوە و خوێندنی باڵاش بە سیستمی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و تیایدا بڕیار درا کە دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ناوەندەکاندا تاوەکو 7ی كانونی دووه‌می ساڵی داهاتوو دوابخرێت و خوێندنی باڵاش تاوەکو ئەو وادەیە بە شێوازی سیستمی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 7-1-2021 دووبارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە دۆخی تەندروستی هەڵدەسەنگێنێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن بدەن. دەشڵێت، دەوامکردنی زانکۆ و پەیمانگەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان دەبێت. 
سەرەتای مانگی رابردوو لیژنەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی مانگێک دوابخەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group