حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی موچە کۆدەبێتەوە

01/12/2020

نه‌وا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی موچە کۆدەبێتەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وتی، بەم زووانە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدەین لەبارەی موچە و لەوێ بڕیاری دابەشکردنی موچە دەدرێت. 
له‌باره‌ی دانوستانیش له‌گه‌ڵ حكومتی فیدراڵ جوتیار عادل وتی، وەفدی دانوستانكاری حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا.
لەبارەی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆناش وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، لەسەر ئاستی هەرێم و عیراقیش هەوڵی دابینکردنی ڤاکسین دراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکارەکان دیارن .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group