كۆنگۆ.. لەهێرشێكدا 46 گوندنشین كوژران

15/01/2021 جیهان

نەوا
لەهێرشێكدا لە رۆژهەڵاتی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی كە گروپێكی توندڕەوی ئیسلامی بە ئەنجامدانی تۆمەتبار دەكرێت، 46 گوندنشین كوژران.
بەرپرسانی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی رایانەیاند، لە هێرشی هاوپەیمانی هێزە دیموكراتیەكان كە گروپێكی توندڕەوی ئیسلامیە 46 كەس لە دانیشتووانی گوندێك لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كوژراون.
بەپێی ئامارەكاین نەتەوەیەكگرتوەكان لە هێرشەكانی دوو ساڵی رابردووی ئەو گروپەدا زیاتر لە هەزار كەس كوژراون.
داعش هەندێك لەو هێرشانەی گرتوەتە ئەستۆ، بەڵام تائێستا ئەوە نەسەلمێنراوە كە پەیوەندیەكی رێكخراوەیی لە نێوان ئەو دوو گروپە ئیسلامیەدا هەیە یان نا.
ماوەیەك هێرشی گروپە توندڕەوە ئیسلامیەكان لە چەند وڵاتێكی ئەفریقی رووی لە زیادبوون كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group