نه‌وا
لایه‌نگرانى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ماوه‌به‌سه‌رچوى ئه‌مریكا ده‌ڵێن: سه‌رۆك فه‌رمانى پێكردون هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ته‌لارى "كاپیتۆڵ" له‌و كاته‌ى كۆبونه‌وه‌ى كۆنگرێسى تێدا ئه‌نجام ده‌درا.
رۆژنامه‌ى "واشنتۆن پۆست" له‌زارى هه‌ندێك له به‌شداربوانى هه‌ڵكوتانه سه‌ر ته‌لاره‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه: دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد ترامپ داواى پشتگیرى لێ‌كردن و جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن دزراوه، چونه‌ته واشنتۆن و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ته‌لاره‌كه.
رونیشیان كردوه‌ته‌وه:كه ئه‌وه وه‌كوفشاریك بووه بۆ سه‌ر كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ژماره‌یه‌كى تریش له به‌شداربوان له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به ئاژانسى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى "FBI" و ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانیان وتوه، "ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر فه‌رمانى راسته‌وخۆى ترامپ كردوه".
له رۆژى 6/1/2020 له‌سه‌ر داواكارى ترامپ، لایه‌نگرانى هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ته‌لارى كاپیتۆڵ له‌و كاته‌ى كۆبونه‌وه‌ى كۆنگرێسى تێدا ئه‌نجام ده‌درا بۆ په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى "كه ترامپ به هه‌ڵبژاردنێكى ساخته پێناسه‌ى ده‌كات".
به‌هۆى توندوتیژیه‌كانیشه‌وه ئه‌فسه‌رێك و 4 خۆپیشانده‌ر كوژران و 10 ئه‌فه‌سه‌رى تر و ده‌یان خۆپیشانده‌ر بریندار بوون، ژماره‌یه‌كى زۆریش خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كران، له‌ئێستاشدا دیموكراته‌كان هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ له‌سه‌ركارلابردنى دۆناڵد ترامپ، و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى كۆنگرێسى كۆماریه‌كانیش پشتگیریان ده‌كه‌ن.