نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراون.
وه‌زاره‌تی دارایی گشتاندنێكی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و نەهێشتنی ڕۆتین، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەته‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه، كه پابەندی کاتی وەڵامدانەوەی نووسراوەکان بن، بەو شێوەیه‌ی کە لە خوارەوە دیاری کراون:
1. ئەو نووسراوانەی کە ئاسایین و هیچ کەموکوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین، لە هەمان ڕۆژدا وەڵام بدرێنەوە.
2. ئەو نووسراوانەی پێویستی بە وردبینیی زیاترە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی کارکردن داوەڵام بدرێنەوە.
3. ئەو نووسراوانەی کە لە سەرەتاکان (أولیات) کەموکوڕیان هەیە، یان هەر کێشەیەکی دیكه‌ی هەبێت، لە ماوەی حه‌وت ڕۆژی کارکردن‌دا وەڵام بدرێنەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست.