عێراق دوو ڤاكسینی تری پەسەند كرد

19/01/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەكارهێنانی هەریەك لە ڤاكسینی ئیسترازینكای ئۆكسفۆردی بەریتانی و سینۆفارمی چینی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا پەسەند كرد.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكیدا رونیكردوەتەوە، دەستەی نیشتیمانی بۆ پەسەندكردنی دەرمان بەكارهێنانی ئەو دوو ڤاكسینەی پەسەندكرد و وتیشی ، پێشتریش دەستەكە بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەری پەسەندكردبو.
لەئێستادا دوای پەسەند كردنی ئەم دوو ڤاكسینە عیراق دەتوانێت سێ جۆر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هاوردەبكات وبەشێوەیەكی فەرمی بەكاربهێندرێن، ئەوانیش ڤاكسینی فایزەری ئەمریكی و ڤاكسینی ئیسترازینكای ئۆكسفۆردی بەریتانی و سینۆفارمی چینین .
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لە عیراق 609 هەزار و 29 كەس تووشی كۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 12 هەزار و 953 كەس گیانیان لەدەستداوە و 571 هەزار و 198 كەس چاكبوونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group