نه‌وا
جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له سعودیه له ساڵی رابردوودا به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2019 به رێژه‌ی 85% كه‌می كردووه.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سعودیه بڵاویكرده‌وه، ساڵی رابردوو 27 حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته تۆمار كراوه و ئه‌وه‌ش 85% كه‌متره له ژماره‌ی له‌سێداره‌دان له ساڵی 2019.
راشیگه‌یاندووه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له سعودیه بۆ یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سزای له‌سێداره‌كانی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكومه‌ت به مه‌به‌ستی پێدانی هه‌لێكی تر به‌و تۆمه‌تبارانه، ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2019 لانیكه‌م 184 كه‌س له سعودیه له‌سێداره‌درابوون، كه نزیكه‌ی نیوه‌یان بیانی بوون و شه‌ش ژنیش له‌و ساڵه‌دا سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرابوو.
سعودیه هاوشێوه‌ی وڵاتانی وه‌ك چین، ئێران و عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین ژماره‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.