نه‌وا
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: بڕیاردراوه تابلۆى ئۆتۆمبێل و عه‌ریزه نوسین له كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت وهربگیردرێنهوه، هه‌رچه‌ند دره‌نگه و پاره‌یه‌كى زۆریان ده‌ستكه‌وتوه، به‌ڵام بڕیارێكى باشه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى، دوای پێنج ساڵ به‌دواداچون و ده‌ستكه‌وتنی سه‌روو 100 ملیار دینار، عه‌ریزه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تابلۆ و گه‌راج كه درابون به كۆمپانیا وه‌رگیرانه‌وه، پێویسته حكومه‌ت خۆی ئه‌م كاره بكات و به‌كه‌سی دیكه نه‌درێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: له‌ماوه‌ی ئه‌م 4 ساڵه‌دا چه‌ندین جار داوامان كرد وه‌ربگیرێته‌وه، تابلۆی ئۆتۆمبیل بۆ هه‌ر تابلۆیه‌ك 50 هه‌زار دیناری وه‌رده‌گرت، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر عه‌ریزه‌یه‌ك نزیكه‌ی 15 هه‌زاری وه‌رده‌گرت! كاره‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پێدرابو ده‌یان ملیار دیناری ده‌ستكه‌وت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له ساڵی 2016 له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌م كرد كۆمپانیای سه‌ربه‌خۆ منی دا به دادگا‌و داوای دوو ملیار دیناری لێكردم، ئه‌نجام لێمبردهوه، ئێستاش بڕیاردرا لێی وه‌ربگیرێته‌وه‌و حكومه‌ت خۆی ئه‌م كاره بكات، هه‌رچه‌نده دره‌نگه‌و پاره‌ی زۆری كۆكرده‌وه، به‌ڵام كارێكی باشه‌و هیوادارم ئه‌و شوێنانه‌ی دیكه‌ش كه به‌ناوی عه‌ریزه‌ی ئه‌لیكترۆنی مانگانه ملیاره‌ها دینار وه‌رده‌گرن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.