مه‌سرور بارزانی: شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

20/01/2021

نه‌وا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە به‌شه‌ بودجه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی مسۆگەر بکەین. شاندەکەمان هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆی زیاتر دەگەڕێتەوە بەغدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی له‌ هه‌وڵه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق.
سه‌رۆكی حكومه‌ت نوسیویه‌تی، ئەمڕۆ زانیاریم بە دیپلۆماتکارانی بیانی دا، ئەوانەی لە کوردستان نیشتەجێن. گفتوگۆمان له‌ باره‌ی هەوڵە جیهانییەکان كرد لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەکە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا خسته‌ڕوو.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، پشتگیریی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقم پێگەیاندن. دەمانەوێت هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و پرۆسەیەکی شەفاف ببینین، بە (ئامادەبوونی) چاودێرانی نێودەوڵەتی، لەوانەش نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، باسی لە پێشکەوتنەکانی به‌رنامه‌ی چاكسازی کردوه‌ و رایشیگه‌یاندووه‌: "پلانمان ئەوەیە داهاتی ناوخۆیی نانەوتی و گازی زیاد بکەین، رێکخستن و بەهێزکردنی یاساکانی باج جێبکەینەوە. ئێمە بەشە گرنگەکانی حکومەت بەدیجیتاڵ دەکەین بۆ وردبینی لە خەرجییە گشتییەکانمان و نەهێشتنی خەرجیی ناپێویست و مۆدێرنیزەکردنی سێکتەری گشتی.
هه‌ر له‌و زنجیره‌ تویته‌دا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه‌، گفتوگۆمان کرد سەبارەت بەو رێگایانەی هاوبەشەکانمان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە راکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی زیاتر. دۆسته‌كانی خۆمان هاندا بۆ ئەوەی لە توانای باشی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی: کشتوکاڵ، ژێرخان، ئابووری و وزە بنۆڕن.
نوسیویشیه‌تی، "سەبارەت بە رەوشی ئاسایش، باسم لەوە کرد: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جددی و بەردەوامە، جەختم لە گرنگیی بەردەوامیی ئایدۆلۆژیای دژەتوندڕەوی کردەوە. پێشمەرگە ئازاکانمان بەردەوامن لە شەڕکردن شانبەشانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی هەموومان سەلامەت بین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group