ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا چاو به‌ رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ تالیباندا ده‌خشێنێته‌وه‌

23/01/2021 جیهان

نه‌وا
راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا به‌ڵێن به‌ هاوتا ئه‌فغانیه‌كه‌یدا ده‌دات كه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تالیباندا بكه‌ن.
ئیمیلی هۆرن وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە جاک سالیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، حەمدوڵڵا مۆحیب ئەنجامداوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەدا سالیڤان جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەمریکا ئەو بەڵێنننانەی دەباتە سەر کە دەربارەی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا- ئەفغانستان و ئاشتی بە گەلی ئەفغانستانی داوە. 
باسی لەوەش کردوە کە حکوومەتی نوێی واشنتۆن چاو بە رێککەوتننامەی ئاشتی نێوان ئەمریکا - تالیبان دەخشێنێتەوە و تاوتوێی پچراندنی پەیوەندی نێوان تاڵیبان و گرووپە توندڕه‌وه‌كان، کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ئەفغانستان، ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی کابوڵ و لایەنەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، دەکات.
راوێژکارەکەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەش داوە کە وڵاتەکەی دەخوازێت هەموو سەرکردەکانی ئەفغانستان دەرفەتەکانی هێنانەکایەی ئاشتی و سەقامگیری بقۆزنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group