تووشبوانی كۆرۆنا 99 ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاند

24/01/2021 جیهان

نەوا-
ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیهان ٩٩ ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاند.
ماڵپەری"Worldometers" بڵاویكردوەتەوە ، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیهان گەیشتوەتە ٩٩ ملیۆن و هەزار و ٨٧٤ حاڵەت، وئاماژەی بەوەش كردوە لەو ژمارەیە دوو ملیۆن وسەد وبیستودوو هەزار وپێنج سەد وحەفتا وشەش كەس دوای توشبونیان بە ڤایرۆسەكە، گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش ماڵپەرەكە بڵاویكردوەتەوە لەسەرانسەری جیهان ٧١ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٤٨٥ هەزار كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و تا ئێستاش ٢٥ ملیۆن و ٧٢٨ هەزار و ٤٠٠ نەخۆش لە ژێر چارەسەری پزیشكیدان.
ئەمریكا لە ڕیزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتانە دایە كە زۆرترین كاریگەری كۆرۆنای كەوتووەتە سەر، بە هەبوونی ٢٥ ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٢٤١ حاڵەت و بە گیانلەدەستدانی ٤٢٤ هەزار و ٦٣٤ كەس.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group