عیراق.. 893 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران

24/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 893 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ته‌ندروستی عیراق پێنج كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌زار و 704 كه‌سی تر چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستانن.
تائێستا 613 هه‌زار و 763 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ 12 هه‌زار و 993 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 581 هه‌زار و 542 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌م پێیه‌ رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ 94.8%ه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group