تائێستا دوو هه‌زار و 800 ئێزدی له‌ ژێر ده‌ست داعشدا ماون

24/01/2021

نه‌وا
بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەست داعش رایگەیاند، ئافرەتێكی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كراوە، بەمەش تائێستا سێ ھەزار و540 كوردی ئێزدی رزگار كراون و نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سیش له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌دا ماون.
حوسێن قایدی بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەست داعش به‌ میدیای فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌، "ئافرەتێكی دیكەی كوردی ئێزدی لە سووریا ئازاد كراوە و تەمەنی23 ساڵە و خەڵكی تل قەسەبی سەر بە قەزای شنگالە، ئێستاش چاوەڕێ دەكەین بگاتەوە دەستمان بۆ ئەوەی رادەستی كەسوكاری بكەینەوە و پێیان شاد ببێتەوە، بەردەوامیش دەبین تاوەكو ئەوانەی لە دەستی داعشدا ماون، ئەوانیش ئازاد بكەین، چونكە ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئازادكردنی سەرجەم ئەو كەسانەی لە دەستی داعشدان".
قایدی وتیشی: "تاوەكو ئێستا لە رێگەی نووسینگەی ئێمەوە سێ ھەزار و 540 كەس رزگار كراون و دوو ھەزار و 800 كەسیش لە دەستی داعشدا ماون".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group