نه‌وا
وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد، كه به نیازن شه‌ش ملیار دۆلار له سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رز بكه‌ن.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێكه‌وتنێكدا باسی له‌وه‌كردووه، دوای پەسەندکردنی بودجە لەلایەن پەرلەمان و پلانی خەرجییەکان، عێراق دەتوانێت داوایەک پێشکەشی سندوقی نه‌ختی نێودەوڵەتی بکات بۆ وەرگرتنی بڕی دو ملیار دۆلار بەشێوەیەکی خێرا و بۆ پاڵپشتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسەوارەکانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسی له‌وه‌شكرد، كه ده‌توانن چوار ملیاری دیکە بەشێوەی قەرز و بهسودێكی كه‌م داوا بكه‌ن، ئەوەش لەرێگەی بەرنامەیەکی دیکەوە کە پەیوەندی بە چاکسازی حکومەتەوە هەیە.
ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی به‌های نه‌وته‌وه عێراق تووشی كورتهێنانی دارایی بوو، بۆ پڕكردنهوهشی په‌نای بۆ قه‌رز برد و نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاری له بانكی ناوه‌ندی وه‌رگرت، به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت.