نه‌وا
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچون و تیمی بایۆمه‌تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوە هەژماری بانکی بۆ یەک بەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، رۆژی یەكشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازیكردوە له د.عه‌بدولكه‌ریم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوكات سكرتێری لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئەوەشی خستۆتەڕو، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌رپرسی تیمی بایۆمه‌تری له حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی یه‌كه‌ی 70 و 80 ئاماده‌ی بون، به‌وردی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا، كە "ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنی موچه‌ی هێزه‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."
وه‌زیری پێشمه‌رگه رونیكرده‌وه، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر پرسی بایۆمه‌تری ده‌كه‌نه‌وه، كه دواجار ده‌بێته هۆی خێراكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و وتیشی: پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری له‌ناو وه‌زاره‌ت كۆتایی پێهاتوه‌و لیستی ناوی هێزه‌كانی 70 و 80 ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا هەژماری بانکی بۆ یەک بەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبکرێت.