نه‌وا
دواى دوو ساڵ له نقومبونى كه‌شتیه‌كه‌ى شارى موسڵ له روبارى دیجله، ته‌رمى 5ى تر له قوربانیه‌كان دۆزرانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقى بڵاویانكردهتهوه، رۆژى یه‌كشه‌ممه ته‌رمى 5 كه‌سى تر له قوربانیه‌كانى روداوى وه‌رگه‌ڕانى كه‌شتیه‌كه‌ى موسڵ له مانگى ئادارى ساڵى 2019 دۆزرانه‌وه.
باس لهوهشكراوه، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان پیاو بون و ته‌رمه‌كانیان تێكچوه، چواریان ناسنامه‌یان له گیرفاندا بوه و ناسراونه‌ته‌وه و پێنجه‌م ته‌نها مۆبایلى پێبوه و تائێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
به‌له‌مه‌كه‌ى شارى موسڵ له دورگه‌یه‌كى گه‌شتیارى له ناوچه‌ى غاباتى موسڵ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى كه‌وتنه ناو ئاوى دیجله‌وه و نزیكه‌ى 200 كه‌س خنكان.