مەسرور بارزانی خەرجی چارەسەری جوتیارەكەی پەلكانە دەگرێتە ئەستۆ

25/01/2021

نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم خەرجی چارەسەری جوتیارەكەی گوندی پەلكانە دەگرێتە ئەستۆ و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
سامان بەرزنجی لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكی "مام سابیر" جوتیارە دژە تەعریبەكەی گوندی پەلكانە كە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە لە سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر، سەرۆكی  حكومەت رایسپاردوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكە و خەرجیەكەی لە ئەستۆ دەگرێت، هەروەها هەموو ئاسانكارییەك دەكرێت تا بە تەندروستیەكی باش بگەڕێتەوە گوندەكەی .
ئاماژەی بەوەشداوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2021بە نوێنەرایەتی سەرۆكی حكومەت سەردانی سەنتەری دڵی لە شاری هەولێر كردوە بۆ بەسەركردنەوەی "مام سابیر" كە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ شیاوبونی بۆ نەشتەرگەری دڵ .
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە: ئێستا مام سابیر لە سەنتەری دڵ لەژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایە و پێشبینی و ئامادەكاری دەكرێت بۆئەوەی بەزوترین كات نەشتەرگەریەكەی بۆ ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group