جەمال كۆچەر: هەرێم ئامادە نیە هەمو داهاتەكەی رادەستی بەغدا بكات

25/01/2021

نەوا-
ئەندامێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد ، هەرێمی كوردستان ئامادە نیە هەمو داهاتەكەی رادەستی بەغدا بكات و دەڵێت : شاندی هەرێم ئامادەیی خۆیان نیشانداوە پابەند بن بەوەی لەیاساكەدا هاتووە. 
جەمال كوچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، بەمەبەستی جێگیركردنی بەشی هەرێم لەبودجەی گشتی ساڵی 2021ی عێراق یەك شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی، سەردانی بەغدایان كردوە و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبوونەتەوە.
وتیشی ، شاندی هەرێم ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بە رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت وەكو لەیاسەكەدا هاتوە و هیچ شتێكی نوێیان پێنەبووە و تەنها هەندێك رونكردنەوەیان لەبارەی رادەستكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ داوە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە پێشی وایە ، هەرێم لەتوانایدا نیە و ئامادەش نیە هەمو داهاتەكەی رادەستی بەغدا بكات و ئەستەمیشە ئەو بەشەی هەرێم كە لەپرۆژە یاسای 2021 دا جێگیركراوە، وەك خۆی پەسەند بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group