بەهۆی گروپە مافیاكانەوە ئیكوادۆر باری نائاسایی راگەیاند

24/02/2021 جیهان


نەوا
بەهۆی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی لە 3 گرتوخانەی ئیكوادۆردا، لانیكەم 62 بەندكراو گیانیان لەدەستداوە و بۆ كۆنترۆڵكردنی گرتوخانەكانیش 800 ئەندامی هێزەكانی پۆلیس بەكارهێنراون.

ئێدمۆندۆ مۆنكایۆ بەڕێوەبەری گرتوخانەكان لە ئیكوادۆر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: لەناو سێ‌ بەندیخانەدا ئەندامانی دوو گروپی مافیا لەسەر ركابەریكردن بۆ باڵادەستی بەیەكیاندا داوە.
رونیشیكردوەتەوە: كارەكە لە هەرسێ‌ بەندیخانەكە رێكخراو بووە و بەهۆیەوە لانیكەم 62 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەكی ترەوە ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دەسەڵاتی ئیكوادۆرەوە بڵاویكردوەتەوە: بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكە لە گرتوخانەكان 800 ئەندامی هێزەكانی پۆلیس بەكارهێنراون، لای خۆشیەوە سەرۆكی ئەو وڵاتە بارودۆخی نائاسایی راگەیاندوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی پێكدادانی گروپە مافیاییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group