بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی كۆرۆنا: هیچ توشبویەكی كۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی نییە

25/02/2021

نەوا-
ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (شەهید تاهیر عەلی والی بەگ)ی تایبەت بەكۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرایكرد: پشكنین بۆ دیاریكردنی نەوەی نوێی كۆرۆنا دەستپێكرد و تائێستاش هیچ توشبویەكی ئەو نەوەیە لەسلێمانی نییە.
ئازاد هەورامی بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە: وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕێكی زۆر مەوادی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ناردوین و بەوەش دەتوانین ژمارەیەكی زۆر پكشنین ئەنجام بدەین، ساڵی رابردو ئەمكاتە دەمانتوانی رۆژانە 100 بۆ 150 پشكنینی كۆرۆنا بكەین، بەڵام ئێستا دەتوانین رۆژانە 2 هەزار پشكینن بكەین.
ئاماژەی بەوەشدا: پكشنینی نەوەی نوێی كۆرۆنا دەستپێدەكەین و تیممان بۆ ئەو خوێندنگاو شوێنانەی پەروەردە دیاریكردوە و نەخۆشخانە و بازگەگان رەوانە كردوە، و تائێستاش هیچ حاڵەتێكی نەوەی نوێی كۆرۆنا نیەو هەركاتێكیش ئەنجامی پشكنینەكان دەرچو ئەگەر نەوەی نوێی كۆرۆنا هەبێت بەدڵنیایی رایدەگەیەنین.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگی جەختیلەوەشكردوەتەوە: مانگێك زیاتریشە هیچ توشبویەكی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكەماندا نەماوە، بۆیە چاودێری دۆخەكە دەكەین و ئەگەر ژمارەی توشبو زیادیكردەوە ئەوكاتە دەستدەكەینەوە بەوەرگرتنی نەخۆش و چارەسەركردنیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group