نه‌وا
له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره نوێكانی حكومه‌تی عێراق بۆ رێگری له زیاتر ته‌شه‌نه سه‌ندنی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكاندا راگه‌یه‌نرا.
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان راسپاردوه و ده‌سه‌ڵاتی پێداون، ببنه لایه‌نێكی چاو‌دێر له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و غه‌رامه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه سه‌رپێچی له بڕیار و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیار دراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان جگه له دۆسیه‌ی مرۆیی تایبه‌ت و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان.
هه‌ر له بڕیاره‌كانی كازمیدا هاتووه هه‌مو جۆره كۆبونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی نێوان هاوڵاتیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له چالاكیه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چونكه ئه‌و چالاكیانه یه‌كێكن له مه‌ترسیدارترین هۆكاره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێوان هاوڵاتیاندا.