نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌رپرسانی باڵای سیاسی و ئه‌منی ئێران، هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا و بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌دی ئاسمانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكردووه، فوئاد حسێن له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، راوێژكاری باڵای ئاسایشی نیشتمانی و محه‌مه‌د جه‌واد وه‌زیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، فوئاد حسێن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردنی هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و خاوكردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان، بۆئه‌وه‌ی چه‌مكی ئاسایشی به كۆمه‌ڵ به‌دی بهێنن.
لای خۆیشیه‌وه عه‌لی شه‌مخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و بۆردومانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر شوێنه جیاجیاكانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه گوماناویانه‌ی كه زیان به سه‌روه‌ری عێراق ده‌گه‌یه‌نن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه ئیدانه ده‌كرێن و ڕه‌تده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق كراوه بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، گفتوگۆش له‌باره‌ی دیالۆگی ستراتیژی له‌گه‌ڵ واشنتن كراوه، به‌غداش به‌رده‌وامی به‌و گفتوگۆیانه ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی خواستراو و سه‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی فوئاد حسێن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی لەوەکردوه، هەندێک لە هێرش و رووداوەکانی ئەم دوایییەی عێراق گوماناویین و پێدەچێت ئامانج لێیان تێکدانی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا و ئاڵۆزکردنی رەوش و سەقامگیریی عێراق بێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە تۆمەتبارکردنی ئێران و گروپەکانی هاوپەیمانی بە تێوەگلان لەو هێرشانەی دەکرێنە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، پشتگیری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەن لە پێناو دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانەی لە پشت ئەو هێرشانەوەن.