نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد: گه‌وره‌ترین به‌شى چاودێرى چڕى تایبه‌ت به په‌تاى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی نوێى په‌تاكه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: له‌درێژه‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی نوێی نه‌خۆشی كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه، به‌شێكی گه‌وره‌ی چاودێری چڕ به‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبون و دابینكردنی سه‌رجه‌م ئامێر و پێداویستی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا كه باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
رونیشكراوه‌ته‌وه: كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌كاتێكدایه رۆژ به رۆژ ژماره و رێژه‌ی توشبون له زیادبوندایه و هه‌مو ئاماژه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م په‌تایه‌یه و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ترسناكی بڵاوبونه‌وه‌ی خێرادایه.