مالكی: ئەوەی لە ناسریە ڕودەدات سەرەتای دروستكردنی هەرێمە

28/02/2021 عێراق


نەوا
نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لە دروستبونی هەرێمێك دەدات كە ناوەندەكەی شاری ناسریە دەبێت، دەشڵێت "گەیشتوینەتە قۆناغێك كە دەوڵەت هەیبەتی نەماوە".

نوری مالكی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: ئەوەی لە پارێزگای زیقار رودەدات پێشەكییەكە بۆ راگەیاندنی هەرێمێك كە ناوەندەكەی شاری ناسریە دەبێت، ئەوەش پلانی دەرەكییە و خۆپیشاندەران ئاگاداری نین و داوا دەكات هۆشداربن.
رونیشیكردوەتەوە: گەیشتوینەتە قۆناغێك كە دەوڵەت هەیبەتی نەماوە، هەروەها داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكراوە.
زیاتر لە هەفتەیەكە خۆپیشاندانەكان لە شاری ناسریە دەستیان پێكردوەتەوە و پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی لێكەوتوەتەوە، تائێستاش چەند خۆپیشاندەرێك كوژراون و سەدانی تر بریندار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group