پەرلەمانتارێكی پارتی: تێپەڕاندنی بودجە بەبێ‌ كورد قەیرانی سیاسی لێدەكەوێتەوە

28/02/2021

نەوا-
دیار بەرواری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە بەبێ‌ رەزامەندی كورد قەیرانی سیاسی لێدەكەوێتەوە، جەختلەوەشدەكاتەوە كە تائێستا گفتوگۆكان بەردەوامن.
دیار بەرواری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: تائێستاش گفتوگۆكان بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەردەوامن و دیارترین ناكۆكیەكان لەسەر رێكەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغدایە لەسەر پرۆژە یاساكە.
باسی لەوەشكردوە: ئەگەر هەر گۆڕانكاریەك لە مادەكانی تایبەت بە پشكی كوردستان بكرێت، ئەوا پێویستە لیژنەی داریی حكومەتی عێراق و هەرێمیش ئاگادار بكاتەوە، ئەوەش لەپێناو رەزامەنیدان لەسەری.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە: ناكرێت هیچ رێكەوتنێك بەبێ‌ رێكەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم تێپەڕێنرێت، بەپێچەوانەی ئەوەوە عێراق دەكەوێتە قەیرانێكی سیاسییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group