تەندروستی جیهانی: ڤاكسین تاكە رێگەیە بۆ بەرگری بە كۆمەڵ

01/03/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختلەوەدەكاتەوە، كەمتر لە 10%ی دانیشتوانی جیهان بەرگریان دژی كۆرۆنا دروستكردوە و دابەشكردنی ڤاكسین تاكە رێگەیە بۆ دروستكردنی بەرگری بە كۆمەڵ.
سومیا سوامیناسان گەورەی زانایانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چاوپێكەوتنێكی ڤیدیۆییدا كە رێكخراوەكە لە تویتەر بڵاویكردوەتەوە باس لەوەدەكات: بەدواداچون بۆ ئەو لێكۆڵینەوانە دەكەن كە لەسەر شوێنی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەكرێت لە شارەكانی جیهاندا، سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەكان دەڵێن لە هەندێك شوێن لانیكەم نیوەی دانیشتوانی شارەكان دژە تەنیان بۆ ڤایرۆسەكە دروستكردوە بەڵام ئەوە مانای بەرگری بەكۆمەڵ نییە.
رونیشیكروەتەوە: ئەگەر سەیری لێكۆڵینەوەكان بكەین ئەوا كەمتر لە 10%ی دانیشتوانی جیهان بەرگریان دژی پەتاكە دروستكردوە، شوێنی وا هەیە 50% بۆ 60%ی دانیشتوانەكەی توشبون و بەرگریان دروستكردوە، بەڵام ئەوەش واتای ئەوە نییە شارەكە یاخود ولایەتەكە یاخود ئەو دەوڵەتە بە تەواوەتی بەرگری بەكۆمەڵیان هەیە.
سوامیناسان جەختلەوەشدەكاتەوە: تاكە رێگە بۆ دروستكردنی بەرگری بەكۆمەڵ دابەشكردنی ڤاكسینەكانە بەسەر دانیشتوانی جیهاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group