وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی توركیا دەداتەوە

01/03/2021 عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، خوێندنەوەی نادروست بۆ قسەكانی باڵیۆزی ئێران لەبەغدا كراوە ودەڵێت تاران و ئەنقەرە لەبارەی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق هەمان ڕاوبۆچوونیان هەیە.
سەعید خەتیب زادە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕوونی كردەوە، هەڵەتێگەیشتن سەبارەت بە لێدوانی ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی وڵاتەكەیان لەعێڕاق و بەرپرسانی دیكەی توركیادا دروستبوە، و جەختی كردەوە ئەنقەرە و تاران لەسەر پاراستنی یەكێتی خاكی هەردولا وڵات و خاكی عێراقیش هاوڕان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران و توركیا لەبارەی پەیوەندییەكانیان، دۆخی ناوچەكە و  پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق بەردەوام لە گفتوگۆدان. 
پێشتر باڵیۆزی ئێران لەعێراق لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندبوو، دەستوەردانی سەربازی توركیا لەعێراق بەهەموو شێوەیەك رێگەپێدراو نیە، لەبەرامبەردا فاتیح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لەعێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی دایەوە ورایگەیاند، باڵیۆزی ئێران كۆتا كەسە كەڕێگە بەخوی بدات وانە بە توركیا بدات بۆ رێزگرتن لەسەروەری خاكی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group