لاهور شێخ جه‌نگی: ئومێدێكی زۆر هه‌یه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن

01/03/2021

نه‌وا
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گه‌شبینه‌ به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا و رایگه‌یاند، پێده‌چێت تا كۆتایی هه‌فته‌ ئه‌وه‌ رووبدات.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌ لێدوانێكدا رۆژنامه‌نوس رایگه‌یاند، "ئومێدێكی زۆر هەیە ئەم پێنجشەممەیە بەغداو هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن."
سەبارەت بەوەی لە ئەگەری رێكنەكەوتنی بەغداو هەرێمی كوردستاندا هەڵوێستی حزبەكەی چی دەبێت، هاوسەرۆكی یەكێتی وتی"ئیشەڵا دەگەینە رێككەوتن، دەبێت بگەینە رێككەوتن."
بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌كه‌دا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی و بڕیاریشه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی خستنه‌ ده‌نگدانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group