نه‌وا
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ناسنه‌وه كه هێرشى كردوته سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام بۆ شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندوه، هێزه‌كانى پۆلیس دوابه‌دواى روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ كه‌شف و هێڵكاری شوێنی رووداوه‌كه‌یان كردوه‌و دادوه‌ریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركردوه.
وتیشى، تۆمه‌تباره‌كه ناسراوه‌ته‌وه و پۆلیسی سلێمانی به‌رده‌وامه له‌به‌دواداچوونه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی، دوای روداوه‌كه‌ش ماڵی تۆمه‌تباره‌كه پشكنراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له‌باره‌یه‌وه كراوه، به‌ڵام بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی دڵنیاییشیدا، هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دواى تۆمه‌تباره‌كه و بۆ هه‌ر شوێنێك هه‌ڵهاتبێت له‌ڕێگه‌ی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی تره‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 26ی شوبات له‌به‌رده‌م ماڵكه‌ى خۆى له‌شارى سلێمانى به‌چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق و بریندار كرا.