دوو ملیۆن ڤاكسینی تری چینی دەهێنرێتە عێراق

02/03/2021 عێراق

نەوا-
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد: لەگەڵ چیندا رێكەوتون بۆ ئەوەی 2 ملیۆن ڤاكسینی تری "سینۆفارم"ی دژە كۆرۆنا هاوردەی عێراق بكەن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: حەسەن تەمیمی لەگەڵ باڵیۆزی چین لە عێراق گەیشتوەتە رێكەوتن بۆ هێنانی ڤاكسینی "سینۆفارم".
رونیشكراوەتەوە: بڕی ڤاكسینەكە 2 ملیۆن دەبێت و بەخێرایی دەگەیەنرێتە عێراق، ئەوەش سەرەڕای سەرجەم گرێبەستەكانی تری وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیاكانی تردا بۆ دابینكردنی زۆرترین ڤاكسین بۆ هاوڵاتی.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سێشەممە 2/3/2021 بڕی 50 هەزار ڤاكسینی "سینۆفارم"ی چینی گەیشتە عێراق كە حكومەتی پەكین وەك هاوكاری پێشكەشی بەغدای كردبو، لەو بڕەش 5 هەزاری دەدرێتە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group