سێ‌ باندی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی دەستگیر كران

02/03/2021

نەوا-
بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ باندی بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەری لەسلێمانی و دەوروبەری ڕاگەیاند و دەڵێت: ژمارەیان 23 كەسە. 
عەمید پشتیوان بەهادین بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەكانیان لەشاری سلێمانی، وشوێنەكانی دیكە لەماوەی دوو رۆژی رابردودا 23 كەسیان دەستگیركردوە كەماددەی هۆشبەریان بەكارهێناوە یان مامەڵەیان پێوەكردوە و ویستویانە ئەو ماددانە لەوڵاتانی دراوسێ بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان بگوازنەوە.
هێمای بۆ ئەوەشكرد، بەتۆمەتی بەكارهێنان و مامەڵەكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەماوەی سێ مانگی رابردودا 123 كەس دەستگیركراون و ئامارەكان بەڕێژەیەكی سنوردار بەرزبوونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group