پەرلەمانتارێك وەزیری دەرەوەی عێراق بە شكستخواردوو ناودەبات .

02/03/2021 عێراق
نەوا-
پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، زۆر سەیرە لەكاتێكدا هەردوو باڵیۆزی ئێران و توركیا یەكتری بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق تۆمەتبار دەكەن، كەچی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بێدەنگە.
كازم شممەری سەرۆكی كوتلەی هاوپەیمانی نیشتمانی وئەندامی لیژنەی نەزاهە  لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەگەر بێتو فوئاد حسێن هیچ هەڵوێستێكی ڕوون و یەكلاكەرەوەی نەبێت دەربارەی ئەو دەستدرێژیانەی دەكرێتە سەر شكۆی عێراق، ئەوا بانگهێشتی پەرلەمانی دەكەین.
وتیشی، یەكتر تاوانباركردنی نێوان باڵیۆزی ئێران و توركیامان بەلاوە سەیرنەبوە سەبارەت بەداگیركردنی عێراق، ئەوەی بەلای ئێمەوە سەیرە بێدەنگی وەزیری دەرەوەی عێراقە، كە دەبوو بانگهێشتی هەردوو باڵیۆزەكەی بكردایە وپەڕاوی ناڕەزایی توندی پێیان بدایە یان كاری هەردوو باڵیۆزخانەكەی ڕابگرتایە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقیە رونیشیكردەوە، فوئاد حسێن لەمامەڵەكردن لەگەڵ زۆربەی دۆسیەكاندا شكستی هێناوە دیارترینیان دۆسێی دەستوەردانە هەرێمییەكانە لە كاروباری ناوخۆی عێراق، وئەگەر هەڵوێستێكی جددی بەرامبەر بەم حاڵەتە دەرنەبڕێت، بانگهێشتی پەرلەمانی عێراقی دەكەین. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group