نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد به هۆی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار له عێراق كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات گۆڤارێكی ئه‌مریكیش بڵاویكرده‌وه، به هۆی زیادبوونی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی واشنتۆن به‌نیازه سیسته‌می نوێی به‌رگریی موشه‌كی له عێراق و سوریا جێگیر بكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئه‌نجامی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، به‌ڵیچنده‌رێكی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستداوه.
روونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و به‌ڵێنده‌ره له كاتی هێرشه‌كه‌دا تووشی وه‌ستانی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه، كە لە نزیكەوە چاودێری لێكۆڵینەوەكانی حكوومەتی عێراق دەكەن لەبارەی هێرشەكەی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد ئەمریكا بەنیازە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەڤێنگەر لەسەر خاكی عێراق و سووریادا بڵاو بكاتەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌تایبه‌تی له عێراق روویان له زیادبوون كردووه.