نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه بن به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتارێك له‌باره‌ی ژینگه و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی په‌رله‌مان كه واژۆی رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیاردرا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاماده‌بن".
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، بیرۆكه‌ی هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتار په‌یوه‌ست به ژینگه ده‌خرێته‌ڕو، پاشانیش له ته‌وه‌ری دوه‌مدا، خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای "پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق" ده‌كرێت.