نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی ناپاكی و هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمن سێ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سێداره دراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه كه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و سێ سه‌ربازه چه‌ند تۆمه‌تێكی جیاوازیان ئاراسته كراوه و دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان براونه‌ته به‌رده‌م دادگا.
رونیشكردوه‌ته‌وه، له دادگا تۆمه‌ته‌كانی "ناپاکی کردن لە نیشتمان، هەماهەنگی کردن لەگەڵ دوژمن و پێشێل کردنی بەرژەوەندییە سەربازییەکانی وڵات"یان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه و بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوای ئەوەی فەرمانی پاشایەتی بۆ لەسێدارەدانی ئەو سەربازانە دەرکراوە، هەرسێکیان لە فەرماندەیی سەربازی باشوور لەسێدارە دراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و لایه‌ن و وڵاته نه‌كردووه كه به دوژمن ناوبراوه.