نه‌زا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئاشكرایكرد: ئه‌و روداوه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌ى نه‌ته‌نزى ئه‌تۆمى ئێرانى رویدا، هێرشى ئه‌لكترۆنى بوه و له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراوه.
رۆژنامه‌ى جیروزالیم پۆست بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌و روداوه‌ى له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز رویدا روداوێكى ئاسایى نه‌بوه، به‌ڵكو زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره كه ئێران باسى ده‌كات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: روداوه‌كه له ئه‌نجامى هێرشێكى ئه‌لكترۆنیه‌وه بوه بۆ سه‌ر وێستگه‌كه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه.
جارێكى تر ڕوداوێك له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نزى ئێران رویدا و لاى خۆیه‌وه "به‌هروز كمالوندى" وته‌بێژى رێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، كه‌روداوه‌كه له به‌شى دابه‌شكردنى كاره‌با له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا بوه، و هیچ كه‌س زیانى پێنه‌گه‌یشتوه، وپیسبونیش ڕوینه‌داوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.