كەمئەندامان گردبونەوە: ماڵەوە و سەرشەقام هیچ جیاوازیەكی نییە

13/04/2021

نەوا-
بەشێك لە كەمئەندامان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەولێر گردبونەوە و سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانیش دەڵێت: داواكاریەكانیان جێبەجێ نەكرێت خێمە هەڵدەدەن و دەمێننەوە.
ژمارەیەك كەمئەندام لە شاری هەولێر و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا و لای خۆیەوە سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: لەمانگی رەمەزاندا كەمئەندامان حاڵ و گوزەرانی داراییان زۆر خراپە و هاتون تا مافە داراییەكانیان پێ بدەن.
رونیشیكردوەتەوە: وەك كەمئەندامان 12 موچەیان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە و داوا دەكەن كە مافەكانیان بۆ بگەڕێتەوە.
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان وتیشی: تا حكومەتی هەرێم بەدەم مافەكانیانەوە نەیەت ئەوان دەمێننەوە و خێمە هەڵدەدەن، چونكە ماڵەوەو سەرشەقام بۆ ئەوان هیچ جیاوازییەكی نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group