پەرلەمانتارێك:دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا رۆڵی عێراق لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا پتەو دەكات.

13/04/2021 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی فراكسیۆنی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق داوای دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكات و دەڵێت: ئەو هەنگاوە رۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ پتەوكردنی رۆڵی عێراق لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
سەباح عگیلی ئەندامی فراكسیۆنی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا عێراق هەنگاوێكی ئەرێنی و واقیعی نا بۆ بەدەستهێنانەوەی رۆڵی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی، ئەگەر جیهان هێزی سیاسی عێراق بەدی بكات لەدەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەخاكەكەی ئەوا رۆڵەكەی كاریگەرتر دەبێت.
وتیشی، دەرئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا سەلماندی كە عێراق توانای ئەوەی هەیە ئیرادەی خۆی بسەپێنێت و بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەخاكەكەی جێ بەجێ بكات .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group