تەندروستی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە قۆناغێكی هەستیاردایە

13/04/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختلەوەدەكاتەوە: پەتای كۆرۆنا لە قۆناغێكی هەستیاردایە و ژمارەی توشبوان و گیان لەدەستدان بەردەوام لە بەرزبونەوەدان.
ماریا ڤاك خیركۆف سەرۆكی تیمی تەكنیكی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی پەتا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەداوە: ژمارەی توشبوانی پەتای كۆرۆنا لە زیادبوندایە لە جیهاندا و لەئێستادا بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبین، رێچكەی ئەم پەتایە لە زیادبونی بەردەوامدایە.
رونیشیكردوەتەوە: ئەمە ئەو بارودۆخە نییە كە دەبێت تێیدا بین، لە 16 مانگی بڵاوبونەوەی پەتاكەین و چەندین رێگەی چالاكمان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی، هەفتەی رابردو رێژەی توشبون 9%  و رێژەی مردن 5% بەرزبونەتەوە.
لای خۆشیەوە تیدروس ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەكردوە: ئەمە هەفتەی حەوتەمە كە ژمارەی توشبوان تێیدا زیاد دەكات و هەفتەی چوارەمیشە كە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزدەبنەوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی كە تائێستا 780 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە جیهاندا دابەش كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group