ئومێد خۆشناو: لەبەر باروگوزەرانی خەڵك قەدەغەی گشتی هاتوچۆ نەسەپێندرا

13/04/2021

نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  دەڵێت: بەهۆی لەبەرچاوگرتنی باروگوزەرانی هاوڵاتیان قەدەی گشتی هاتوچۆ نەسەپێنراوە، بەڵام ئەوەش پێویستی بە خۆپارێزی زیاترە.
ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: لەبەر زیادبونی ئامارەكانی توشبون لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا نیازی ئەوە‌ هەبو قەدەغەی سەرتاسەری رابگەیەندرێت، بەڵام بە رەچاوكردنی بار و ژیانی خەڵك رێكارەكان كەمكرانەوە.
وتیشی: لە‌ پێشوازی مانگی رەمەزاندا جموجۆڵی كۆمەڵایەتی زیاتر دەبێت و بازاڕ و كەسابەت گۆڕانگاری بەسەردادێت، لەو چوارچێوەیەدا رەچاوی ئەو داخوازیانەی خەڵك كرا و رێكارەكان كەمتربونەوە، كەواتە پێویست بە خۆپارێزی زیاتر دەكات.
پارێزگاری هەولێر لەبەشێكی تری قسەكانیدا جەختیلەوەكردوەتەوە: دەرگای مزگەوتەكان بە روی موسڵمانان كرانەوە، لەبەرئەوەی ئەو مانگە تایبەتمەندی خۆی هەیە و خەڵك زیاتر رو لە مزگەوت دەكات، بۆیە رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لەلایەن ئەوقافەوە و تەنانەت فەرمانبەرانی مزگەوتەكانەوە توند دەكرێنەوە، بەشێك لەو پێداویستیانەشیان بۆ دابین دەكرێت و دابەش دەكرێت بەسەریاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group