لیژنەی باڵای فەتوا رونكردنەویەكی لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین بڵاوكردەوە

13/04/2021

نەوا-
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان جەختلەوەدەكاتەوە: وەرگرتنی ڤاكسین رۆژو بەتاڵ ناكاتەوە، بەمەرجێك كاریگەری زۆر خراپی لەسەر وەرگرەكە نەبێت.
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردوەتەوە: وەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا رۆژو بەتاڵ ناكەنەوە، بەڵام بەمەرجێك كاریگەری زۆر خراپی بۆ سەر وەرگرەكە نەبێت.
لیژنەكە باسی لەوەشكردوە: بەپێی فەتواكان كە پشتیان بە شەریعەتی ئیسلامی بەستوە، هیچ جۆرێك لە كوتانەكان بە دەرزی نابنە هۆی بەتاڵكردنەوەی رۆژوی رۆژووانان.
رۆژی سێشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو، ئەمەش لەكاتێكدایە دوبارە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەشەی سەندوەتەوە ژمارەی توشبوان لە جیهاندا لە زیادبونی بەردەوامدان، ڤاكسینەكان بەردەوام بەسەر وڵاتنی جیهاندا دابەش دەكرێن و داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت خۆیان ناونوس بكە بۆ وەرگرتنی و بەرگرتن بە پەتاكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group