جەمال كۆچەر: پێویستە پێش هەڵبژاردن پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادە بێت

15/04/2021 عێراق

نەوا-
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختلەوەدەكاتەوە: پێویستە حكومەت پابەند بێت بە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی.
جەمال كۆچەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پاڵنەرە بۆ حكومەت تا پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ئامادە بكات، بەتایبەتی كە پەرلەمان پێش هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
رونیشیكردوەتەوە: ئەوەش پێویستی بەوەیە كە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتو ئامادە بێت، بۆ ئەوەی شڵەژان دروست نەكات.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئەگەر حكومەتەكەی كازمی پرۆژە یاسای بودجە ئامادە بكات، ئەوا پەرلەمانی داهاتو دەتوانێت دەنگی لەسەر بدات، حكومەتیش نیازی ئەوەی هەیە ناوەڕاستی ئەم مانگە پرۆژە یاسای بودجەی تەواوكاریی ئامادە بكات و رادەستی پەرلەمانی بكات، ئەوەش لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group