بەهۆی هەڵواسینی وێنەی سەدام حسێن سزای زیندانی بەسەر دوو كەسدا سەپێندرا

15/04/2021 عێراق

نەوا-
بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ بیرۆكەكانی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشوو و بڵاوكردنەوەی وێنەكەی، دادگای عێراقی سزای زیندانی یەك ساڵی بۆ 2 كەس بڕیوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە: دادگای تاوانەكانی ناوچەی پێداچونەوەی زیقاری فیدراڵی سزای یەك ساڵ زیندانی و سزای داراییشی بەسەر 2 كەسدا سەپاندوە.
رونیشكراوەتەوە: ئەو دوو كەسە خەڵكی شاری ناسریەن و تۆمەتی بڵاوكردنەوەی  وێنەی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشوو و پڕوپاگەندە بۆ بیرۆكەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دراوەتە پاڵیان.
بەپێی زانیاریەكان، تۆمەتبارەكان بە مادەی 9ی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2016ی قەدەغەكردنی حزبی بەعس و پێكهاتەكانی و چالاكیە رەگەزپەرستی و تیرۆرستی و تەكفیرییەكانی سزا دراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group