نه‌وا
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نیشانه‌ی بێهیوایی گروپه تیرۆرستیه‌كانه و ناتوانن جارێكی دیكه وڵات بۆ دۆخی رابردو بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی ناو بازاڕی حه‌بیبیه‌ی به‌غدا كه دژی ئاسایشی هاوڵاتیانه، له‌كاتێكدا ئێمه له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانداین، بۆیه بۆ گروپه تاریكپه‌رسته‌كانی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، ئامانجه‌كانیان مایه‌ی بێهیواییان ده‌بێت، ناتوانن ئاسایش و سه‌قامگیریمان به‌ئامانج بگرن و بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخی رابردو.
راشیگه‌یاندووه، "به‌هه‌مو توانامانه‌وه دژی هه‌وڵه‌كانیان ده‌وه‌ستینه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موانیش پێویسته پشتیوانی له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانمان بكه‌ین، پشتیوانی هێزه قوربانیده‌ره‌كانمان بین كه تێده‌كۆشن له‌پێناو بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی تیرۆرستان".
رۆژی پێنجشه‌ممه له‌ناوچه‌ی حه‌بیبیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كوژرا و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.