نه‌وا
له تۆڵه‌ی ده‌ستوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، واشنتۆن بڕیاریدا به ده‌ركردنی 10 دیپلۆماتی ئه‌و وڵاته و سزاشی به‌سه‌ر 38 كه‌سایه‌تی روسدا سه‌پاند.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگیه‌اندوه، له به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانی روسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هێرشی ئه‌لیكترۆنی گروپه‌كانی سه‌ر به گرملین، 10 دیپلۆماتی روسی له ئه‌مریكا ده‌رده‌كرێن.
راشیگه‌یاندووه، 38 كه‌سایه‌تی روسیا ده‌خرێنه لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه.
پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبوو، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان، روسیا له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد ترامپ هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌كه‌یداوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، هاوكات مۆسكۆشیان تۆمه‌تبار كردووه، به‌وه‌ی له رێگه‌ی چه‌ند گروپێكی هاككه‌ره‌وه هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه.