لقی هەولێری كۆمسیۆن: بەم نزیكانە دەست بە دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوق دەكرێت

17/04/2021

نەوا-
عەبدولڕەزاق مشیر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت: دوای ئەوەی پڕۆسەی تۆماركردن و نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران تەواو بوو، بڕیارە لە رێگەی ئۆنلاینەوە 15 هەزار كەس بۆ سەر سندوقەكان وەربگیردرێن.
عەبدولڕەزاق مشیر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە: لە ماوەی رابردودا تا 15ی ئەم مانگە پرۆسەی تۆماركردن و نوێكردنەوەی ناوی دەنگدەران بەردەوام بوو و رێژەی تۆماركردن و نوێكردنەوەش گەیشتە 70% كە تا ئێستا 700 هەزار كارتمان دابەش كردوە و 30 هەزاری دیكەش ماوە و ئەوانیش دابەش دەكەین.
وتوشیەتی: لە هەنگاوێكی دیكەدا بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان، دەست بە دامەزراندنی كارمەند بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەڕێوەبردنی كاروباری پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەین، كە بۆ هەولێر 15 هەزار كارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین.
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جەختیلەوەشكردوەتەوە: تۆماركردنی ناوی هاوڵاتیان بۆ دامەزراندن لە رێگەی ماڵپەڕی خۆمان دەبێت و بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت لە ماوەیەكی نزیكیشدا مەرجەكان و وادەكە رادەگەیەنین، چونكە پێویستمان بە كارمەند هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group