نه‌وا
سه‌رۆكی پارتی فه‌رمانڕه‌وای كوبا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، پێشبینیش ده‌كرێت سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه.
رائول كاسترۆ سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیستی فه‌رمانڕه‌وا له كوبا له میانی وتاری ده‌ستپێكردنی هه‌شته‌م كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌بێت.
وتیشی، ئه‌ركی خۆی به‌جێگه‌یاندووه و دڵنیایه له داهاتووی كوبا.
هه‌رچه‌نده كاسترۆی ته‌مه‌ن 89 ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌كردووه، كه پشتیوانی له كێ ده‌كات بۆ بوونی به سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیست، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری له میگڵ دیاز كانل سه‌رۆكی ئێستای كوبا كردبوو بۆ گرتنه‌ده‌ستی سه‌رۆكایه‌یت پارتی فه‌رمانڕه‌وا.
رائوڵ كاسترۆ برای فیدڵ كاسترۆ سه‌رۆكی پێشووتری كوبایه و ساڵی 1959 به‌شداربوو له روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی باتیستا.
ساڵی 2006 دوای نه‌خۆشكه‌وتنی فیدڵ كاسترۆی برای سه‌رۆكایه‌تی كوبای گرته ده‌ست و دوو ساڵ دواتر به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا و تا ساڵی 2018 له‌و پۆسته‌دابوو، ساڵی 2011ش وه‌ك سه‌رۆكی پارتی كۆمۆنیست ده‌ستنیشانكرا .